وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دیاریکرا


وێستگەنیوز-

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە وادەی خۆیان ئەنجام دەدرێن و لە هەفتەیەکدا دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت، پرۆگرامەکانی خوێندنیش کەمکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسانی 2026، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە پێناو کەمکردنەوەی فشاری دەروونیی خوێندکاران و خۆ ئامادەکردنیان بۆ تاقیکردنەوەکان، لە هەفتەیەکدا تەنها دوو تاقیکردنەوە ئەنجامدەدرێت، هەروەها لە خولی دووەمیشدا تاقیکردنەوەکان رۆژە نا رۆژێک ئەنجامدەدرێن.

وتیشی: خوێندکارانی پۆلی12ی ئامادەیی 40 رۆژیان لەبەردەستە بۆ خۆئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکان و تاقیکردنەوەکان بە تەواوەتی شەفاش و روونە، خوێندکاران دەتوانن بە ئەنجامەکانی خۆیان بە نمرە و وەڵامی پرسیارەکانەوە ببینن و هەروەها دەتوانن بزانن لەکوێدا هەڵەیان کردووە.


AM:11:47:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت