کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوا و پلەکانی گەرماى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی نیسانی 2026 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ کات و شوێن بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری باران لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی

پیرمام: 18 پلەی سیلیزی

سۆران: 18 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی

دهۆک: 22 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی

لەبارەی پێشبینی کەشی سبەى پێنجشەممە، 23ی نیسانی 2026، کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ئەگەری باران لە بەشێک لەناوچە شاخاویە بەرزەکان و سنووریەکان هەیە بە شێوەی گەواڵە بارانی بەهاری، هەروەها پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلە بە بەراورد بە تۆمارکاوەکانی ئەمرۆ بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەی بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی

پیرمام: 20 پلەی سیلیزی

سۆران: 20 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی

دهۆک: 23 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی


AM:11:22:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت