مەسعود بارزانی: پشتیوانی لە ئەرك و ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم
وێستگەنیوز-
لە 128یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی میدیای کوردیدا مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "بەبۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی و 128 ساڵیادی دەرچوونی یەكەم ڕۆژنامەی (كوردستان) لە لایەن میر میقداد مەدحەت بەدرخان كە هاوكات ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە، پیرۆزباییەكی گەرم لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی كوردستان و ئەندامانی سەندیكای ڕۆژنامەونووسانی كوردستان دەكەم".
ئاماژەی بەوەکرد، "لەو یادەدا هیوای سەركەوتن بۆ هەموو رۆژنامەنووس و میدیاكارە خۆشەویستەكانی كوردستان دەخوازم و پشتیوانی لە ئەرك و رۆڵی گرنگی رۆژنامەنووسانی كوردستان دەكەم بۆ بەرگریكردن لە دۆزی رەوای گەلەكەمان و قووڵتركردنی فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیان، هەروەها پاراستنی بەها بەرزەكانی كۆمەڵگای كوردستان".
AM:11:12:22/04/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت