قوباد تاڵەبانی: بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین
وێستگەنیوز-
لە 128یەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی میدیای کوردیدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاند، "بەر لە 128 ساڵ، میقداد بەدرخان لە قاهیرەوە مۆمێکی داگیرساند کە تەنها خەباتی نەتەوەیی نەبوو، بەڵکو دەستپێکی هۆشیاریی هزریی کورد بوو".
ئاماژەی بەوەکرد، "ئەمڕۆ کە یادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی دەکەینەوە، بە ئەرکی سەرشانمانی دەزانین کە پشتیوان و داکۆکیکاری ئازادیی قەڵەم بین".
باسی لەوەشکرد، "بۆ ئێمە، ڕۆژنامەگەریی ئاوێنەیەکە کە کەموکوڕییەکانمان نیشان دەدات، بەشێکی دانەبڕاوە لە خەباتی کولتووری و مەدەنی، و ڕێگەی چاکسازییمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە".
قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "پیرۆزبایی ئەم ساڵیادە لە هەموو ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم گەلی کورد دەکەم و جارێکی دیکەش جەخت لە پابەندیی بە باشکردنی ژینگەی کاری ڕۆژنامەنووسی دەکەمەوە".
AM:10:53:22/04/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت