لە هێرشێکی درۆنیی بۆ سەر پارتی ئازادی سێ پێشمەرگە بریندار بوون


وێستگەنیوز-

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ی نیسان بە 4 درۆن هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان لە سنوری هەولێر کە بە هۆیەوە سێ پێشمەرگەی ئەو پارتە بریندار بوون.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارتی ئازادی کوردستاندا، "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، تەنیا دوو سەعات پاش ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا،درێژکردنەوەی ئاگربەسی ڕاگەیاند؛ تاران لە سەعات ١:٢٤ دا بە ٤ درۆن، هێرشی کردە سەر یەکێ لە بارەگاکانی سپای میللیی کوردستان" کە بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.


AM:08:48:22/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت