وه‌زاره‌تی نه‌وت: پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی كه‌ركوك بۆ توركیا ده‌ستپێده‌كات
وێستگه‌نیوز، محه‌مه‌د فاتیح-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌منزیكانه پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی هێڵی كه‌ركوك - فیشخابور بۆ توركیا ده‌ستپێده‌كات.
ساحیب به‌زون، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌واتی عێراق به وێستگه‌نیوزی وت كه "پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له رێگه‌ی تانكه‌ره‌وه بۆ سوریا له‌وێشه‌وه بۆ به‌نده‌ری بانیاس، به‌رده‌وامه".
دووپاتیشیكرده‌وه، "هێڵی كه‌ركوك - فیشخابور به‌منزیكانه دوای ته‌واوبوونی پشكنینی هایدرۆستاتیك ده‌كه‌وێته كار".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌واتی عێراق راشیگه‌یاند كه توانای گشتی هێڵه‌كه ملیۆنێك و 600 هه‌زار به‌رمیله.
PM:07:51:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت