د. بڕیار ره‌شید له به‌غداوه: 3 بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا دران
وێستگه‌نیوز-
د. بڕیار ڕه‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی كه‌می ده‌رمان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا، له‌سه‌ر پێشنیاری ئێمه و به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق، نوێنه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا و په‌رله‌مانتار (براكۆ شه‌هید شێركۆ)، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش و یه‌كلاكه‌ره‌وه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌نجامدرا.
*له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به ڕاشكاوی تیشكمان خسته سه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگ و ڕۆتینه بێزاركه‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی دواكه‌وتنی به‌شه ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كه.
*خۆشبه‌ختانه و پاش پێداگرییه‌كی زۆر، ئه‌م بڕیارانه دران:
1/ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتین: كارئاسانی ته‌واو ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمان به خێراترین كات بگاته ده‌ستی نه‌خۆش.
2/ زیادكردنی ده‌رمان: دابینكردنی چه‌ندین جۆری ده‌رمانی پێویست و گرنگ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
3/ پلانی داهاتوو: ئاماده‌كارییه‌كان ده‌ستیپێكرد بۆ زیادكردنی به‌شه ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ساڵی 2027.
*ئه‌م ده‌ستكه‌وته ده‌ره‌نجامی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی پێشوومان بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی، تا بگه‌ینه لێكتێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌وخۆ له نێوان وه‌زاره‌ت و نه‌خۆشخانه‌كه. هه‌میشه له خزمه‌تی خه‌ڵك و كه‌رتی ته‌ندروستیدا ده‌بین.
PM:05:26:21/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت