وادەی رۆیشتنی حاجیانی کوردستان بۆ سعودیە راگەیەنرا
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەری حەج و عومرەی
سلێمانی ئاشکرایدەکات، کە سەرەتای مانگی داهاتوو حاجیانی سنووری سلێمانی بەرەو وڵاتی
سعودیە لە رێگەی وشکانییەوە بەڕێدەکەون، هەر قافڵەیەک دوو پاسی بۆ دابین کراوە.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری
نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سلێمانی
ڕایگەیاند: ڕۆژی 7ی ئایاری 2026، سەرجەم حاجییانی پارێزگای سلێمانی کە پێکهاتوون لە
25 قافڵە بەرەو وڵاتی سعودیە بەڕێدەکەون کە ژمارەیان هەزار و 262 حاجیە، هەر قافڵەیەک
دوو پاسی بۆ دانراوە، بۆ ئەوەی هەر نەفەرێک دوو کورسی بەربکەوێت و گەشتەکەی بە ئیسراحەت
بکات.
وتیشی: لە ماوەی دوو رۆژدا
سەرجەم حاجیانی سلێمانی بەرەو سعودییە بەڕێدەکەون.
عەباس خدر ئاماژەی
بەوەشدا: حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە بۆ هەر حاجیەک دوو هەزار دۆلار بە نرخی فەرمی
بگۆڕێتەوە، ئەمەش شتێکی باشە و لەو ئاڵوگۆڕە هەر حاجیەک نزیکەی 420 هەزار دیناری بۆ
دەگەڕێتەوە.
AM:10:16:21/04/2026
ئهم بابهته 1004
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت