ته‌ندروستی راپه‌رین: بەهۆی تەرزە بارینەوە 35 کەس بریندار بوون
وێستگه‌نیوز –
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگه‌یاند كه بەهۆی تەرزە بارینەوە 35 کەس بریندار بوون، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه تۆمار كراون، كه به‌ربوونه‌وه و شكانی قاچ و ده‌ستی تێدا بووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی راپه‌ڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:
*له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 35 حاڵه‌تی برینداربوون و به‌ربوونه‌وه‌و شكانی قاچ و ده‌ست و پێگه‌یشتنی ئازار به‌جه‌سته له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ڕانیه تۆماركراون.
*ئه‌م حاڵه‌تانه به‌هۆی به‌هێزی شه‌پۆلی ته‌رزه‌و باران و ئاڵۆزبوونی دۆخی هاتووچۆی ڕێگاوبان و پیاده‌ڕۆیی و ڕاكردنی هاوڵاتیان له‌زیانه‌كانی ته‌رزه‌و بارانه‌وه بووه.
PM:10:39:20/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 484
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت