محەمەدی حاجی مەحمود: مالیکی گونجاوترین کەسایەتییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران


وێستگەنیوز-

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا سەبارەت بە کاندیدی لایەنەکانی شیعەی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، نوری مالیکی پێ گونجاوترین کەسایەتییە.

محەمەدی حاجی مەحمود لەپەیامەکەدا دەڵێت، "تائێستاش بەڕێز نوری مالیکی بەدیلی نییە وەک کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق.

دووپاتیدەکەینەوە، بە کشانەوەی ناوبراو لەسەر تویتێکی ترەمپ، مەرجەعیەتی شیعە لاواز و بێدەسەڵات دەبێت".

جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە، "نابێت شیعەکان بچنە ژێر کاریگەری لێدوانەکانی ترەمپ. مالیکی گونجاوترین کەسایەتیی عێراقە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە".


PM:03:35:20/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو