هەناردەکردنی نەوت عێراق لە ڕێگەی هێڵی کەرکوک - جەیهان دەستپێدەکاتەوە


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایدەکات کارەکانی بەستنەوەی تەواوی وێستگە لاوەکییەکان کە بە هەردوو وێستگەی (K1) و (AT1) لە کەرکووکەوە بەستراونەتەوە، کۆتایی هاتووەو پێدەچێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەناردەی نەوت لە رێگەی هێڵی "کەرکوک – جەیهان" دەستپێبکاتەوە.

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی نیسان سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە لێدوانێکی میدیاییدا ڕاگەیاند، "کارە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی بەستنەوەی تەواوی وێستگە لاوەکییەکان لەناو سیستەمی پەیوەست بە وێستگەکانی K1 و AT1 کۆتایی هاتووە و پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات".


ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەوڵ دەدەن ژێرخانی کەرتی نەوت لە کەرکوک چالاک بکەنەوە، و شارەزایەکی ئابوریش پێیوایە "دووبارە کارپێکردنەوەی وێستگەکانی پۆمپاژ و پاڵنان لە کەرکوک هەنگاوێکی گرنگە بۆ زیادکردنی توانای هەناردەکردنی عێراق، بەتایبەت لە کێڵگەکانی باکوور کە توانای بەرهەمهێنانی زۆریان هەیە.

چاوەڕوان دەکرێت دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کەرکوک پێگەی عێراق لە بازاڕەکانی وزەدا بەهێزتر بکات، بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە جیهاندا.


PM:03:19:20/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو