سێ کەس بە تۆمەتی داربڕینەوە دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوو کەسی بەتۆمەتی بڕینی
داری سروشتی و تەختکردنی زەوی بەنایاسایی دەستگیرکردوە و تۆمەتبارێکی دیکەش خۆی ڕادەستی
پۆلیس کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026 بەڕێوەبەرایەتی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی
پۆلیسی دارستانی عەربەتەوە دوو کەس بەتۆمەتی بڕینەوەی داری سروشتی و تەختکردنی زەوی
بە نایاسایی لە سنووری دۆڵی دووکانیان دەستگیرکران.
ڕوونیشیکردەوە کە دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کە دار بەڕووی
بڕاوەی پێ بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لە مەفرەزەیەكی
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت لە سنوری گوندی میراوا بینیان دوو دار بەڕووی
بەتەمەن قەدەکانیان پاککراون بەمەبەستی وشک بوونیان.
ئەوەشی خستەڕوو کەپاش لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون توانرا زانیاری لەسەر کەسی تۆمەتبار کۆبکرێتەوە
و دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن، تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی
دارستانی ماوەت کردووە.
AM:10:11:20/04/2026
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت