هۆشیار سیوەیلی: بەهۆی هاوپەیمانێتی یەکێتی و نەوەی نوێ پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاڵۆز بووە
وێستگەنیوز-
بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان باس لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم دەکات و دەڵێت، "پرۆسەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئاڵۆز بووە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی نیسانی 2026، هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، "ئەو هاوپەیمانیێتیەی درووستبووە لە نێوان یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان و نەوەی نوێ پێكهێنانی حكومەتی تەواو ئاڵۆزكردووە".
ئاماژەی بەوەکرد، "رەنگە زۆر زەحمەت بێت دوای ئەو هاوپەیمانێتییە پارتی و یەكێتی پێكەوە بتوانن دابنیشن باسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت بكەن".
هۆشیار سیوەیلی وتی، "رەنگە ئێمە نەتوانین كابینەی نوێ بەپێی ئەمەی ئێستا هەیە پێكبهێنین"، وتیشی، "رەنگە دوابژاردەو بژاردەی یەكەم ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان".
PM:01:29:19/04/2026
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت