عه‌لی حه‌مه ساڵح: ئه‌مه‌ی لێره رووده‌دات، كاره‌ساته و تاڵانییه! نادادیه…
وێستگه‌نیوز –
عه‌لی حه‌مه ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
*به‌به‌های (4 ترلیۆن 550 ملیار) دینار بڕیاری پرۆژه دراوه له سنوری سلێمانی (ڕێگاوبان و به‌نداو، پرد، گه‌یاندنی پرۆژه‌ی ئاو… هتد) له گه‌رمیانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێن و سلێمانی هه‌تا ڕاپه‌ڕین و چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ربه‌ندیخان و سه‌یدسادق….. *هه‌موو پرۆژه‌كانی سنوری سلێمانی 100% ڕاگیراون!
*ته‌نانه‌ت چه‌ندین پرۆژه 80%ی ته‌واوبووه ڕاگیراوه، ته‌نانه‌ت”نه‌سریه‌ی” فه‌رمانگه‌كانی ئه‌و سنوره ڕاگیراوه، گرفتی ده‌رمان و ئامێری ته‌ندروستی هه‌یه له نه‌خۆشخانه‌كان.
*بیانوو نه‌بوونی داهاته.
*به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی 12 ساڵ پێش ئێستا، پرۆژه‌و نه‌سریه‌و ده‌رمان و پاككردنه‌وه هه‌ر سنوره له داهاتی خۆیه‌تی..
*پێشتر داهاتی سنوری سلێمانی (150بۆ 160) ملیار دیناربووه! ئێستا ده‌ڵێن: به‌داهاتی كاره‌باشه‌وه مانگی پێشوو (39 ملیار) دیناربوه!! بۆ بۆ!
*ناكرێت داهاتی قاچاخچێتی له باشماخ و په‌روێزخان سێ هێنده‌ی داهاتی فه‌رمی ئه‌و گومرگانه بێت بۆ خه‌ڵك! ناكرێت داهاتی سه‌رانه‌ی بازگه‌ی حیزب زیاتر بێت له داهاتی گومرگ و مرور!
*خۆتان باوه‌ڕ به‌مه ده‌كه‌ن داهاتی هاتووچۆ و شاره‌وانی و گومرگ و باج و كاره‌بای ڕوناكی و ده‌یان ڕسومات (39 ملیار) دینار بێت!
*كه‌ی ڕه‌وایه به‌های ملیاره‌ها دۆلار زه‌ویتان بردبێت بۆ خۆتان، به‌ڵام هه‌رچێ پرۆژه‌یه وه‌ستابێت!
*ئه‌مه‌ی لێره ڕوده‌دات، كاره‌ساته و تاڵانیه! نادادیه…
*تكایه تۆمه‌ت دروست مه‌كه‌ن، ئه‌مه زیانگه‌یاندنه به سلێمانی، ئه‌مه داڕوخاندنی ئه‌م شاره جوانه‌یه!
*به‌كڕینی میدیا‌و نوسه‌رو دانانی ده‌زگاو كه‌ناڵ و خه‌رجكردنی ملیۆن دۆلار ئه‌م دۆخه خراپه‌ی سلێمانی داناپۆشرێت!!
*ئه‌وه‌ی دڵسۆزی ئه‌م شاره‌بێت قسه ده‌كات و ده‌نگی به‌رز ده‌بێت.
PM:12:44:18/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت