هێرش بۆ سەر کەمپەکانی حیزبی دێموکرات سێ شەهید و چەند برینداری لێ کەوتەوە
وێستگەنیوز-
ماڵپەڕی
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بڵاویکردەوە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە ئەنجامی هێرشی
درۆنی بۆ سەر بارەگاکانیان سێ کەس شەهید بووە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
لە
هەواڵەکەدا هاتووە:
هێرشی
دڕۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران لە هەرێمی کوردستان شەهید و برینداری لێ کەوتەوە.
کۆماری
ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ٢٨ی خاکەلێوە بە مووشەک و دڕۆن شەپۆلێکی نوێی
هێرشی کردەوە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. بەو هۆیەوە
باوک و کوڕێک شەهید و بریندار بوون. لەو پەلامارەدا شاهین ئازەربەرزین، شەهید بووە
و نادر ئازەربەرزین، باوکی شاهین بە توندی بریندار بووە.
هەروەها
لە هێرشێکی دیکە بۆ سەر پۆلێک لە پێشمەرگەکانی حیزب دوو پێشمەرگەی کچ بە ناوەکانی
نەدا میری و سەمیرا ئەڵڵایاری شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکە بریندار بوون.
PM:06:31:17/04/2026
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت