نێچیرڤان بارزانی و سەعید خەتیبزادە جەخت لە گرنگی ئاگربەست دەکەنەوە
وێستگەنیوز-
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی
هەرێمی کوردستان له پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا لەگەڵ سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری
دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و جەختیان لەسەر گرنگی ئاگربەست کردەوە.
بە پێی راگەیەنراوی سەرۆکایەتیی
هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جەختيان لە گرنگيى "به‌رده‌واميى ئاگربه‌ست،
گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن كرده‌وه بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى شه‌ڕ و به‌ديهێنانى
ئاشتى و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى" لە ته‌واوى رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی
کوردستان دەڵێت، پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران،
ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان
و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌و بوارانه‌دا كرايه‌وه كه بۆ هه‌ردوولا گرنگن.
PM:02:38:17/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت