نێچیرڤان بارزانی: ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سوریا


وێستگەنیوز-

بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.


سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە ئێکس رایگەیاند، "ستایشی سەرۆک شەرعم کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بە مەبەستی سەقامگیرکردنی سوریا و ئەو پێشکەوتنە بەرچاوەی لە جێبەجێکردنی رێککەوتنامەی لەگەڵ هەسەدەدا بەدیهاتووە".

دەشڵێت، "تاوتوێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و سوریامان کرد بۆ پێشخستنی ئامانجە هاوبەشە ئەمنی و ئابوورییەکان".


AM:11:27:17/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو