نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک جەختیان لە چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری کردەوە


وێستگەنیوز-

ئه‌مڕۆ هه‌ينى 17ی نیسانی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ميانى كارنامه‌كه‌يدا له‌ کۆڕبەندی ديپلۆماسيى ئانتالیا لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سوریا و باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە تورکیا کۆبووەوە.


سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سوریا و رەوشى كورديان له‌و وڵاته‌ تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایشی ناوچەکە بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

هه‌ردوولا تيشكيان خسته‌ سه‌ر كاريگه‌ريى شه‌ڕ له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جەختیان لە گرنگیی هەماهەنگی و کارکردنی بەردەوام بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پاراستنى ئارامى و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

چه‌ند بابه‌تێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.


AM:10:33:17/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو