دەزگای ئاسایشی هەرێم: ئەمڕۆ بە پێنج درۆن ‌‌هێرشکراوەتە سەر سلێمانی و کۆیە


وێستگەنیوز-

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری هێرشەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی نیسانی 2026ی بڵاوکردەوە، کە بەمشێوەیەی خوارەوەیە:


- کاتژمێر 00:10 خولەکی شەوی پێنجشەممە بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێزەڵە.

- کاتژمێر 1:55 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە یەک درۆن هێرشکرایە سەر گوندی زڕگوێز.

- لەنێوان کاتژمێر 9:15 بۆ 9:23 خولەکی ئەمشەو بە سێ درۆن هێرشکرایە سەر شاری کۆیە - کەمپی پەنابەران.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، "هیچ زیانێکی گیانی لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا نەبووە".


PM:10:55:16/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت