میدیای یه‌كێتی ئەو پۆستانەی بڵاوکردەوە کە له‌به‌رامبه‌ر رادەستکردنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەریدەگرێت
وێستگەنیوز-
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویكرده‌وه، له به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنی پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، حزبه‌كه‌یان ئه‌م پۆستانه له پارێزگاكه وه‌رده‌گرێت:
- رێبوار تەها دەبێت بە جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک.
- ئا‌ڤێستا شێخ محەمەد، دەکرێت بە قایمقامی ناوەندی کەرکوک.
- فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک دەدرێت بە یەکێتی.
- عەدنان حسێن، دەبێتە قائیمقامی قەزای داقوق
- ئاوارە شەهید ئەحمەد دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەهەنجیر.
- ناسیح شوانی دەبێتە بەڕێوەبەری دارایی و کارگێڕی پارێزگای کەرکوک.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی 5 یاریدەدەری پارێزگار 3 یاریده‌ده‌ر بۆ یەکێتییە، هەروەها لە کۆی 7 راوێژکاری پارێزگار 4 راوێژكاری بۆ یەکێتییه
PM:08:01:16/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت