کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ئێوارە دواخرا
وێستگەنیوز-
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیاربوو ئەمڕۆ
نیوەڕۆ بۆ گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک ساز بکرێت، بۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە دواخرا.
بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، کاتژمێر
12:00ـی نیوەڕۆ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی
پارێزگاری کەرکووک بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی ئەندامان
بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی.
بەپێی زانیارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە پێویستە لانی
کەم 9 ئەندام ئامادە بن، بەڵام تا ئێستا ئەو ژمارەیە تەواو نەبووە.
پێشتر هەر یەک لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایانگەیاند کە بەشداری کۆبوونەوەکە نابن.
لەسەرکار لابردنی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و دانانی
کاندیدێکی تورکمان، ناڕەزایی کوردی کەرکوکی لێکەوتەوە و شەوی رابردوو و ئەمرۆ بە
دەیان کەس دژی ئەو بڕیار و رێکەوتنە خۆپیشاندانیان کرد.
PM:01:09:16/04/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت