مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە
وێستگەنیوز-
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات گەیشتە
دیمەشق و لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆماری سوریاوە پێشوازی لێكراو لەكۆبوونەوەیەكدا
تاوتوێی هەنگاوەكانی پەیوەست بەتێكەڵكردنی پێكهاتە ئیداری و سەربازییەكان كرا.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات و ئیلهام
ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری گەیشتنە دیمەشق و
لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆك كۆمارو ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوە پێشوازیان لێكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر تەواوكردنی پڕۆسەی یەكگرتن
لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەت و زیاتركردنی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەبارەی هەنگاوەكانی
پەیوەست بەتێكەڵكردنی پێكهاتە ئیداری و سەربازییەكان لەدامەزراوەكانی دەوڵەت.
PM:01:01:16/04/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت