کەناڵ 8: هێزێکی ئەمنی لە هەولێر پەیامنێرێکی کەناڵەکەمانی ڕفاند


وێستگەنیوز-

کەناڵی 8 لە هەواڵیکدا رایگەیاند کە هێزێکی ئەمنی لە شاری هەولێر پەیامنێرێکی کەناڵەکەیانی رفانددوە لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆکردنەوەی زانیاری بوو لەسەر پرسی ژینگەی پاڵاوگەکانی شارەکە.

بە پێی هەواڵەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، هێزێکی ئەمنی سەر بە پارتی، ئەیوب وەرتی پەیامنێری کەناڵ8ـیان لە شاری هەولێر ڕفاند.

بە پێی زانیاریی کەناڵەکە ڕفاندنی ئەو پەیامنێرە لە کاتێکدا بووە کە ویستوویەتی زانیاری لەسەر دۆخی ژینگەی پاڵاوگەکانی هەولێر و کاریگەرییەکانیان بڵاوبکاتەوە.

کەناڵەکە هەروەها دەڵێت: ئەو هێزەی ئەیوب وەرتییان ڕفاندووە هێزێکی سەر بە پارتی بوون، تاوەکو ئێستاش چارەنووسی پەیامنێرەکە و شوێنی دەستبەسەرکردنی بە نادیاری ماوەتەوە.

لەمبارەیەوە رێکخراوی پەیامنێران لە راگەیەنراوێکدا نیگەرانی خۆیان لەڕفاندنی پەیامنێری کەناڵ 8 لەهەولێر راگەیاند و داوای ئازادكردنی خێرای تیمەكە دەكات.




 

 


PM:12:29:16/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت