شاخەوان عەبدوڵا: پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکوک ناشەرعییە
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق،
لە راگەیەندراوێکدا هەڵوێستی فەرمی پارتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک
و هەڵبژاردنی پارێزگار راگەیاند و پڕۆسەکەی بە "ناشەرعی" وەسف کرد.
شاخەوان عەبدوڵا لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، "کۆبوونەوەی
ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و بابەتی دیاریکردنی پارێزگار، پڕۆسەیەکی ناشەرعییە
و لە دەرەوەی ئیرادەی کەرووکییەکان ئەنجام دراوە." جەختیشی کردەوە، پارتی بە
هیچ شێوەیەک ناچێتە ژێر باری "سەفەقاتی گوماناویی هۆتێل ڕەشید" و ئەو رێککەوتنانەی
کە دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کەرکوکن.
ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی هەر رێککەوتنێک لە دەرەوەی شەرعیەت
و ئیرادەی دەنگدەرانی کەرکووک بێت رەت دەکاتەوە.
سەبارەت بە پێکهاتەکانی کەرکوک، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی رایگەیاند،
"پارتی نەک هەر دژی ماف و داواکارییەکانی پێکهاتەی تورکمان نییە، بەڵکو پشتیوانی
مافی هەموو پێکهاتەکان دەکات و پێیوایە دەبێت نوێنەرانی شارەکە لە چوارچێوەیەکی شەرعیدا
و بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەن."
بڕیارە
ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی پارێزگاری شارەکە کۆبێتەوە،
پۆستەکە بۆ یەکەمجار دەدرێت بە بەرەی تورکمانی. شەوی رابردووش ژمارەیەک لە خەڵکی
کەرکوک لە گردبوونەویەکدا ناڕەزایەتی
خۆیان بەرامبەر بە لەسەرکار لابردنی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک راگەیاند.
AM:09:43:16/04/2026
ئهم بابهته 440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت