وادەی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو راگەیەنرا
وێستگەنیوز-
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی پێشبینی دەکات
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی
هه‌رێم بگرێته‌وه‌و له هه‌ندێك شوێنیش پێشبینی ده‌كرێت لافاوێكی زۆر دروست ببێت.
ئاراس جه‌بار، شاره‌زای بواری كه‌شناسی،
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ی نیسانی 2026، رایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری یه‌كگرتنی
دو نزمەپاڵەپەستۆی بەهێزی دەریای سور و ناوەڕاست، هەفتەی داهاتوو بەتایبەت لە ئێوارەی
رۆژی شەممە 18ی نیسانه‌وه، شەپۆلێکی بەهێزی هەورە بروسکە و بارانی بەخوڕ سەرجەم
ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکانی بە بەهێزی و بە چەند قۆناغێک
تا ئێوارەی رۆژی دوشەمكە 20ی نیسان بەردەوامی ئەبێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەماوەی ئاماژەپێکراودا
لە زۆرێکی شوێنەکان شەستە باران ئەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تەرزه و دروستبونی
لافاوێکی زۆر لەهەندێ شوێندا و پێشبینی ئەکرێت لە سەرجەم ناوچەکانمان بارانێکی زۆر
ببارێت .
PM:11:04:15/04/2026
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت