شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە بۆنەی شەهیدبوونی غەزاڵ مەولان پەیامێکی بڵاودەکاتەوە
وێستگەنیوز-
خاتوو شاناز ئیبراهیم
ئەحمەد پەیامێکی هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی غەزال مەولان بڵاوکردەوە و دەنوسێت، "خوێنی
ئەم شەهیدە ئازیزەش تێکەڵی هەمان ئەو رووبارە خوێنەمان ئەبێت".
دەقی پەیامەکە:
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە
هەواڵی دڵتەزێنی شەهیدبوونی کچە پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (غەزاڵ مەولان
چەپەرئاباد)م بە هۆی هێرشێکی درۆنییەوە بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی رۆژهەڵات لە
سورداش پێگەیشت.
لەم سەرەتای بەهارەدا
خوێنی بە ناحەق رژاوی غەزاڵ مەولان، نیشتمانی رەنگین کرد و دڵی هەموو نیشتمانپەروەرێکی
پڕکرد لە دەرد و ژان و کوڤان.
خوێنی ئەم شەهیدە ئازیزەش
تێکەڵی هەمان ئەو رووبارە خوێنەمان ئەبێت، کە لە سەرتاسەری کوردستان لە پێناو خەبات
بۆ (ژن ژیان ئازادی) و رزگاری نیشتمان رژا.
هەزاران سڵاو لە گیانی
نەمری شەهید غەزاڵ مەولان و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.
PM:07:01:15/04/2026
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت