قوباد تاڵەبانی چەند بڕیارێکی دەرکردو بە زوویی جێبەجێ دەکرێت
وێستگەنیوز-
قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و رێگاوبان و
چاککردنەوەی رێگاوبانەکان، هەڵمەتێکی گەورەی بۆ چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناوشار
و دەرەوەی شاری سلێمانی راگەیاند.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی
چوارشەممە 15ی نیسانی 2026 بەڕێوەچوو، باس لە کێشەی رێگاوبانەکانی ناوشار و دەرەوەی
شاری سلێمانی کرا کە لەماوەی وەرزی بارانبارین زیانیان بەرکەوتووە، یان بە هەر هۆکارێكی
دیکە تێکچوون و گرفتی هاتووچۆیان بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.
پاش تاوتوێکردنی پێشنیار
و پلانەکان، جێگری سەرۆکوەزیران هەڵمەتێکی گەورەی چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی راگەیاند
کە بە زوویی دەست پێ دەکات و بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت. لە قۆناغی یەکەمدا دەست دەکرێت
بە چاککردنەوەی رێگاوبانەکانی ناوشاری سلێمانی و لە قۆناغی دووەمدا رێگاوبانەکانی
دەرەوەی شار نۆژەن دەکرێنەوە و لە قۆناغی سێیەمیشدا دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی چەند
پرۆژەیەکی دروستکردنی شەقامی نوێ کە پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە.
بۆ کارئاسانی و خێراترکردنی
هەڵمەتەکە، لە هەفتەی داهاتووەوە بەشێکی تایبەت بە پۆرتاڵی خزمەت زیاد دەکرێت و
هاووڵاتییان دەتوانن لە رێی پۆرتاڵی خزمەتەوە شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە
خراپبوونی رێگاوبانەکان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی تیمەکانی چاککردنەوە بە زووترین
کات سەردانی شوێنەکە بکەن و دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگاوبانەکان بکەن.
PM:05:57:15/04/2026
ئهم بابهته 732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت