یەکەمین دانوستانی راستەوخۆی لوبنان و ئیسرائیل دەستی پێکرد
وێستگەنیوز-
بۆ یەکەمجار دوای تێپەڕبوونی 43 ساڵ بەسەر دوایین
دانوستانی راستەوخۆیاندا، هەردوو شاندی لوبنان و ئیسرائیل، لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا
کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی نیسانی 2026، لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی
ئەمریکا لە واشنتۆن، دانوستانە راستەوخۆکانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەستیان پێکرد،
ئەمەش یەکەمین کۆبوونەوەی لەو شێوەیەیە لە دوای رێککەوتنی 17ـی ئایاری ساڵی 1983،
کە ئامانج لێی دۆزینەوەی دەرچەیەکە بۆ کۆتاییهێنان بەو ململانێ چەکدارییەی لە مانگی
ئاداری رابردووەوە سەری هەڵداوە.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی یەحیئیل لیتەر، باڵیۆزی ئیسرائیل
لە ئەمریکا و نەدا حەمادە مەعوەز، باڵیۆزی لوبنان لە واشنتن، و لەژێر چاودێریی
مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و میشێل عیسا، باڵیۆزی ئەمریکا لە لوبنان بەڕێوە
چوو.
مارکۆ روبیۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند: "ئێمە لەبەردەم
دەرفەتێکی مێژووییداین، هەرچەندە کار لەگەڵ مێژوویەکی پڕ لە ئاڵۆزی دەکەین، بەڵام
ئامانجمان دانانی سنوورێکی کۆتاییە بۆ 20 تا 30 ساڵ لە هەژموونی حیزبوڵا لە لوبنان."
هاوکات لەگەڵ ئەم کۆبوونەوەدا حیزبوڵای لوبنان ئەمڕۆ
رایگەیاند بە درۆن ١٣ شارۆچکەیان لە ئیسرائیل کردوەتە ئامانج.
PM:08:41:14/04/2026
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت