دژەتیرۆری کوردستان: دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئێرانەوە ئاراستەی هەولێر کراون
وێستگەنیوز-
دژەتیرۆری
کوردستان لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاندوە، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە ئێرانەوە
ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون لە ئاسمان لە لایەن فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران
و خرانە خوارەوە.
بە پێی
زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، کاتژمێر:
17:04، دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر
کرابوون لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی
گیانی و مادییان لێ نەکەوتەوە.
خستنەخوارەوەی
درۆنەکان لە کاتێکدایە، پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی سوورداش لە
سنووری پارێزگای سلێمانی لە هەولێر کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا دوو کەس بریندار بوون. هاوکات
هەر ئەمڕۆ هێرشی درۆنی کرایە سەر کەمپی ئازادی لە کۆیە کە زیانێکی زۆری مادی بە
کەمپەکە گەیاندوە.
PM:05:37:14/04/2026
ئهم بابهته 436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت