لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی بنەماڵەیەک گیانیان لەدەستدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە سەر رێگای شەنگال – تەلەعفەر سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026 خێزانێک لە کاتی گەڕانەوەیان لە سەردانی گۆڕستان لە ئێوارەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییاندا تووشی رووداوەکە بوون. ئۆتۆمبێلەکەیان خۆی بە بارهەڵگرێکدا کێشاوە و لە ئەنجامدا سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی موسڵ کراون.
ئەم خێزانە ئاوارەی کەمپی شاریا بوون لە سنووری پارێزگای دهۆک و بە مەبەستی سەردانی گۆڕی کەسوکاریان چووبوونە گۆڕستانی سکێنییە لە باشووری شنگال.
PM:05:33:14/04/2026
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت