کەشناسیی هەرێم: تا رۆژی شەممە هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆلێکی باران نییە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە نیمچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئاسمانی نیمچە هەور و هەندێ کات لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەسەر ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری چڕبوونەوەوە و دابارین هەیە بە شێوەیەکی کورت خایەن لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ کە بەشێوەی بارانی بەهاری دەبێت .وەک پێشبینی کەشی ناوچەکەمان لە ئەمڕۆوە تا رۆژی شەممە هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆڵێکی باران نییە، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی

ئاماژەی بەوەکرد، "سبەى چوارشەممە 15ی نیسانی 2026، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەورە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی


PM:12:04:14/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو