قوباد تاڵەبانی: رێگە نادەین جارێکی تر بیری شۆڤێنی لە عێراقدا هەناسە بدات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 38 ساڵەی ئەنفالدا لە پەیامێکدا رایگەیاند، "تاوانی ئەنفال و هەموو تاوانەکانیتر کە لەسەر دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە حەقی گەلی کورددا کران، بەرهەمی زاڵبوونی عەقڵییەتی شۆڤێنی و دەسەڵاتی فاشیزم بوو لە عێراقدا. وەکچۆن بە خەباتی درێژخایەن و بە یارمەتیی هاوپەیمانان رژێمی بەعسمان لە گۆڕنا، ئێستاش بە ئامادەیی بەردەوام و بەهێزمان لە بەغدا و بە هاوکاریی دۆستان و هاوپەیمانەکانمان رێگە نادەین جارێکی تر بیری شۆڤێنی لە عێراقدا هەناسە بدات".
ئاماژەی بەوەکرد، "خەباتی بەردەوام و ئامادەیی بەهێزمان لە ناوەندەکانی بڕیاری عێراقدا تەنها رێگەیە بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانەکان و دابینکردنی مافە رەواکانمان".
قوباد تاڵەبانی وتی، "لەم رۆژەدا بە ڕێز و شکۆوە یادی 182 هەزار شەهیدی ئەنفال دەکەینەوە و سەری رێز لە ئاست کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراون دادەنوێنین"
AM:11:20:14/04/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت