بافڵ تاڵەبانی: لە خەمی قووڵی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان تێدەگەین و هەوڵی یەکێتی ئەوەیە کە خەم و ئازارەکان بگۆڕێت بۆ هیوا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ سێشەممە 14ی نیسانی 2026، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ یادی 38 ساڵەی ئەنفال رایگەیاند، "زامە قووڵەکانمان هەمیشە هانمان دەدەن بە وەفادارییەوە، خزمەتی خەڵک و خاکەکەمان بکەین. تاوان و مەرامەکان بۆ سڕینەوەی گەلەکەمان بەشێکن لە مێژوویەکی تاڵ، بەڵام ورەیەکە بۆ مانەوە و بەهێزیی ئیرادەی نەتەوەیی و کوردبوونمان کە قەت هیچ هێزێک نەیتوانیوە لەناوی بەرێت".
ئاماژەی بەوەکرد، "تاوان و کارەساتی ئەنفال کە جینۆسایدکردنی گەلەکەمان بوو، برینێکی گەورەی سەر دڵمانە، ئازارێکە بۆ هەمیشە لەبەردەمیدا رادەوەستین و دەست لەسەر سنگ یادی لەدەستدانی ئازیزانمان دەکەینەوە".
بافڵ تاڵەبانی وتی، "لەم ڕۆژەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە لە خەمی قووڵی کەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان تێدەگەین و هەوڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە کە خەم و ئازارەکان بگۆڕێت بۆ هیوا و بونیادنانی ژیانێکی نوێ کە ئەمەش بە برایەتی و پێکەوەییمان دەبێت تاوەکو پێکەوە کاربکەین و هەنگاوبنێین بۆ خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان"،
لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، "دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی کوردستان".
AM:10:49:14/04/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت