تەقە لە ئۆفیسی کاناڵی (NRT) لە سلێمانی کرا
وێستگەنیوز-
دەرنگانی شەوی
دووشەممە 13ی نیسانی 2026 لە لایەن چەند چەکدارێکەوە تەقە لە
بارەگای سەرەکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی کرا.
بە پێی زانیارییەکان گیانی سەرجەم کارمەندان سەلامەتە و تا ئێستا نەزانراوە ئەو کەسانەی تەقەتان کردوە کێ بوون.
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی
بڵاویکردەوە " ئەمڕۆ دووشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکى
ئەمشەو لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە ئۆتۆمبێلێکەوە چەند فیشەکێک ئاڕاستەى
ئۆفیسى سەرەکی کەناڵی ئێن ئار تی کرا و بەخێرایی شوێنەکەیان جێهێشت.".
PM:10:56:13/04/2026
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت