وەزیری بەرگریی ئەمریکا: موجتەبا خامنەیی بریندارە و باری تەندروستی جێگیر نییە
وێستگەنیوز-
ئهمرۆ دوو شهممه،
13ی نیسانی 2026، پیت هیگسێت، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاند هێزەکانی وڵاتەکەی
ژمارەیەکی زۆر لە فەرماندەی ئێرانیان کوشتووە. ئاماژەی بەوەش کرد ڕابەری نوێ، موجتەبا
خامنەیی، بریندارە و باری تەندروستی تێکچووە، ئەمەش ڕژێمی ئێرانی بەبێ بژاردە هێشتووەتەوە.
هیگسێت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا
وتی، ئێران توانای دووبارە بونیادنانەوەی هێزەکانی نەماوە و سەرۆک ترەمپ، توانای ئەوەی
هەیە ئەو هێزانە بە تەواوی پەکبخات، بەڵام بڕیاریداوە بە "بەزەییەوە"
مامەڵە بکات و هۆشداریدا لهوهی ئهگهر ئیرانییهكان دهست به تهقه بكهنهوه"
ئهمه کارێکی ژیرانە نابێت".
وەزیری بەرگریی ئەمریکا
ئەوەشی خستە ڕوو سەرۆک ترەمپ، بڕیاریداوە بنکە و دامەزراوەکانی وزەی ئێران، نەکاتە
ئامانج و دهڵێت: "ئەم بڕیارە، سەرەڕای پهرهسهندنی زیاتری گرژییەکان، لە ڕوانگەی
بەزەییەوە دراوە".
جەختیشی کردەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان کۆنترۆڵی
ئاسمانی ئێرانی کردووە و باڵادەستیی سەربازیی ئەمریکای لە ناوچەکەدا نیشان دا.
ئاماژەی بەوەش کرد تاران ئەو مەرجانەی ڕەتکردووەتەوە کە واشنتۆن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن
پێشنیاری کردبوون.
دەستپێکردنی گەمارۆی دەریایی
لە کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ، بە کاتی گرینچ، 5ی ئێوارە بە کاتی سعوودیە، ئەو گەمارۆ دەریاییەی
کە واشنتۆن بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران ڕایگەیاندبوو، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
پێشتر لە هەمان ڕۆژدا،
لە یاداشتێکی ئاراستەکراو بۆ دەریاوانان کە "ڕۆیتەرز" بینیویەتی، ئاماژە
بەوە دراوە سوپای ئەمریکا، کۆنترۆڵی دەریایی لە دەریای عومان و دەریای عەرەب، لە ڕۆژهەڵاتی
گەرووی هورمز دەسەپێنێت.
سوپای ئەمریکا جەختی
لهوه کردەوە ئەم کۆنترۆڵە، جووڵەی هەموو کەشتییەکان دەگرێتەوە، بەبێ ڕەچاوکردنی
ئەو ئاڵایەی بەرزیان کردووەتەوە؛ هەر کەشتییەکیش بەبێ مۆڵەت بچێتە ناو ناوچە گەمارۆدراوەکە
یان لێی بچێتە دەرەوە، ڕووبەڕووی ڕێگری، گۆڕینی ئاڕاستە و دەستبەسەرداگرتن دەبێتەوە.
هاوکات ڕێگە بە ناردنی
هاوکارییە مرۆییەکان دەدرێت، لەوانە خۆراک و پێداویستی پزیشکی و کاڵا سەرەکییەکانی
دیکە، بەو مەرجەی پشکنینیان بۆ بکرێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، واشنتۆن گەمارۆ دەخاتە سەر ئەو کەشتیانەی
دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەچنە دەرەوە.
ئەم گەمارۆیە بە شێوەیەکی
دادپەروەرانە، بەسەر کەشتیی هەموو ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنرێت کە پەیوەندییان بە بەندەر
و کەناراوەکانی ئێرانەوە هەیە، لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عومان.
فەرماندەیی ناوەندی جەختی
کردەوە هێزەکانیان، ڕێگری لە ئازادیی هاتوچۆی ئەو کەشتیانە ناکەن کە بە گەرووی
هورمزدا تێدەپەڕن بۆ بەندەرە نا ئێرانییەکان.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش
کرد پێش دەستپێکردنی گەمارۆکە، لە ڕێگەی ئاگادارکەرەوەیەکی فەرمییەوە زانیاری زیاتر
دەداتە دەریاوانە بازرگانییەکان.
PM:10:12:13/04/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت