مێرمناڵێک بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز-
لەڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەڕێگای
پێنجوێن - سەیدسادق مێرمناڵێکی تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستداو باوکیشی بەسەختی برینداربوو.
بە وتەی شایەتحاڵەکان ڕووداوەکە
لەنێوان ماتۆڕسکلێک و پیکابێکی جۆری تۆیوتا ڕویداوە و قوربانیەکان رەوانەی
نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە سەیدسادق کراون.
سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی
شەهید شەوکەت بە وێشتگەنیوزی ڕاگەیاند: تەرمی
مێرمناڵەکە گەیەنراوەتە نەخۆشخانەکە و رێکارە پزیشکیەکانی بۆ ئەنجام دراوە. باوکەکەش
بەبرینداری گەیەنراوەتە بەشی فریاکەوتن و پاش چارەسەری پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکەی
ڕەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی دەکرێت.
بە پێی زانیاریەکان ئەو
کوڕو باوکە بۆ کۆکردنەوەی گیا بەهاریەکان ڕوویان لەکوێستانەکانی پێنجوێن کردبوو.
PM:08:38:13/04/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت