ترەمپ: لایەنی ئێرانی پەیوەندیی پێوەکردوین و زۆر حەزیان لە رێکەوتنە


وێستگەنیوز-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێرانییەکان پەیوەندییان پێوە کردوون و زۆر ئارەزوو دەکەن ڕێککەوتن بکەن.

دۆناڵد ترەمپ رۆژی دووشەممە لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەنوسان لە کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد کە بەیانی ئەمڕۆ "کەسانێک کە پێویست بووە" پەیوەندییان کردووە، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

ترەمپ وتیشی: جی دی ڤانس (جێگری سەرۆک) لەگەڵ لایەنی ئێرانی لە پاکستان بۆ چەندین کاتژمێر کۆبووەتەوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، چونکە ئێران ئامادە نەبووە دەستبەرداری چەکی ئەتۆمی بێت.

سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە ڕێگە نادەن هیچ وڵاتێک "باج" لە وڵاتانی تر وەربگرێت.

تا ئێستا لایەنی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەواڵێکی فەرمی سەبارەت بەم پەیوەندییە بڵاونەکردووەتەوە.


PM:08:19:13/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت