وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی 4ی هەرێم لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی عێراق
ڕایدەگەیەنێت، مووچەی مانگی 4 ی فەرمانبەران لەعێراق و هەرێم لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی
پەرلەمانی عێراق لە ڕوونكردنەوەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ د. غالب محەمەد ڕایگەیاندووە،
لە میانەی سەردانەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم، لە
وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی سەوسەن خزەیر خەڵەف، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی ژمێریاری
وەزارەتی دارایی عێراقمان کرد.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارانە،
بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری رایگەیاند: مووچەی مانگی 4ی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم
لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت.
دەشڵێن: سەبارەت بەوەی
هەندێک فەرمانبەر لە هەرێم کە (هەژماری من) یان پڕ نەکردوەتەوە و مووچەکانیان وەستێندراوە
بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وتی: بەهۆ پرنەکردنەوەی ئەو هەژمارەوە کەس ناتوانێت مووچەی
فەرمانبەر ببڕێت و جەختیشی كردۆتەوە، "چارەسەری کێشەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین
کردنیانە”.
هاوکات لەسەر مووچەی
12 مانگی خانەنشینان وتی: تائێستا ئەو پارەیە تەمویل نەکراوە.
لەسەر ناردنی داهاتی
ناوخۆی هەرێمیش ئاشکرایکرد: بڕیاری حکومەتی عێراقی دەبێت مانگانە هەرێم 120 ملیار
دینار بنێرن وەک داهاتی ناوخۆ و ئەوەی ئەم مانگە ڕوویداوە چەند بەهانەیەک بووە کە
هەرێم هێناویەتیەوە، دەبێت لە مانگەکانی داهاتوو 120 ملیار بنێرن.
بۆ شایستەی جوتیارانی
هەرێم و عێراقیش وتی: لە ئێستادا پارە تەرخاننەکراوە بۆ شایستەی جوتیاران و هەرکات
پارە تەرخانکرا دەیخەینە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی بۆ ئەوەی دابەشی بکەن.
PM:06:32:13/04/2026
ئهم بابهته 652
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت