لەسەر راپۆرتێکی وێستگەنیوز لەبارەی چاڵەکەی گەڕەکی کانی کوردە شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی روونکردنەوە دەدەن
وێستگەنیوز- سازگار ئەحمەد
رۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026، عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لەبارەی دروستبوونی چاڵێک لەسەر شەقامی جووت سایدی گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی راپۆرتێکی ئامادەکرد و کە بووەتە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆ لە شەقامەکە.
لە دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکەی وێستگەنیوز، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی له کۆمێنتێکدا و روونکردنەوەی داوە و نووسیویەتی، "هۆکاری دروستبوونی چاڵ لەسەر ئەو شەقامە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی ژێرەوەی شەقامەکە کە بۆریی گوازراوەی ئاوی پێدا دەڕوات و لەچەند شوێنێکەوە شکاوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی ئاو بەشێوەیەکی هەمیشەیی گرفتەکە چارەسەر بکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوکات لەلایەن تیمەکانمانەوە دەتوانین کاری تێدا بکەین و چاکسازیی لە شەقامەکەدا ئەنجام بدەین".
دوای روونکردنەوەکەی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی چاککردنی شەقامەکە وێستگەنیوز پەیوەندیی بە ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانییەوە کرد و پێی راگەیاندین، "چەند جارێک بۆری ئاو لەو شوێنەدا شکاوە و چاکمانکردووەتەوە، لە بەرنامەماندایە بۆرییەکە بگۆڕین، بەڵام بودجەی پێویستمان نییە هەرکات بودجەی پێویست هەبوو بۆریەکە دەگۆڕین".
AM:10:50:13/04/2026
ئهم بابهته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت