کۆمپانیای دانە گاز: بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی نیسانی 2026، لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانە گاز رایگەیاند، "دوای ئەوەی لە چەند هەفتەی رابردوودا کارەکان بە پچڕپچڕی بەڕێوەدەچوو، ئێستا دەستمان بە بەرهەمهێنان لە کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، لەو ماوەیەدا کۆمپانیاکە لە نزیکەوە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە حکومییەکان کردووە، هەروەها رێکاری کارپێکردنی پارێزراوانەی جێبەجێ کردووە لەگەڵ پێدانی پێشینە بە سەلامەتیی کارمەندان و سامانە سرووشتییەکان.
بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی گازی کۆرۆمۆر راگیرا و دواتر بەشێوە پچڕ پچڕ گاز بەرهەم دەهێنرا، بەڵام دوای ئاگربەست کۆمپانیاکە بە فەرمی رایگەیاند دەستیان بە بەرهەمهێنانی گاز کردووەتەوە.
AM:09:06:13/04/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت