ئاسایش چوار تۆمەتباری لە هەولێر دەستگیر کرد کە بە چەک رێگرییان لە خەڵک دەکرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی دزیی
راگەیاند، کە لە شاری هەولێر رێگرییان لە خاوەن نوسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو کردبوو
و هەوڵیان دابوو بە هەڕەشەی چەک پارەی لێ بستێنن.
رۆژی یەکشەممە، 12ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی
هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر
باندێکی دزیکردنیان دەستگیر کردووە کە پێکهاتوون لە چوار تۆمەتبار بە ناوەکانی ( م
، ب ، ع )، ( س ، م ، ب )، ( ع ، م ، ئـ ) و ( ع ، م ، ئـ ).
لەبارەی وردەکاریی کارەکەیان، ئاسایشی هەولێر دەڵێ:
"تۆمەتبارەکان هەڵسابوون بە رێگری و هەڵکوتانە سەر هاوڵاتییەک لە شاری هەولێر
کە نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی هەیە؛ دوای ئەوەی چاودێریی هاوڵاتییەکەیان کردووە، لەکاتی
گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە رێگرییان لێکردووە و لەژێر هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکدا هەوڵیان
داوە پارەکانی لێ وەربگرن".
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا
سوپاسی هاوڵاتیانی کرد کە هاوکار بوون لە پێدانی زانیاری بە هێزە ئەمنییەکان.
PM:09:15:12/04/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت