کەشناسیی هەرێم: ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری بارانبارین و کەشی ناسەقامگیر دەبێت
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 12ی نیسانی 2026، کەش بە گشتی بارانبارین دەبێت و ناسەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بە درێژای ئەمڕۆ ,سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان و قەزا و ناحیەکانی ناوچە شاخاوییەکان و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک لە کاتەکانی پێش نیوەرۆ باران بارین دەستپێدەکات شێوازی دابارین بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ و هەورە تریشقە لە هەندێ کاتدا , پاشان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بۆ بەشەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم (سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی ئیدارەی ڕاپەڕین سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای کرکووک و ئیدارەی گەرمیان).هەندێ کات لە کاتی باران بارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرە بارین هەیە زیاتر لەو ناوچانەی بەرزیان لە 1000 م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا .خێرای با بە بەرزی دەمێنێتەوە و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبێتەوە، خێرای با دەگاتە (20-30) کم / کاتژمێر لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەندێ ناوچە خێرای با زیاتر دەبێت بۆ سەرووی 30کم لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
ئاماژەی بەوەکرد، "سبەی دووشەممە 13ی نیسانی 2026، کەش نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان لە هەندێک کاتدا لە کاتەکانی نیوەڕۆ پێشبینی ئەگەری نمە بارانی کەم بۆ سەنتەری پارێزگاکان پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە باران دەبێت هەندێک ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە، زیادبوونی خێرای با بەردەوامی دەبێت، خێرایی با دەگاتە (20-30) کم / کاتژمێردا لە هەندێک کات زیاتر دەبێت و لە هەندێک کات کەمتر دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
کەشناسی دەڵێت، "ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری بارانبارین و کەشی ناسەقامگیر دەبێت و لوتکەی ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان بەفر بارینی دەبێت".
AM:11:41:12/04/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت