شارەوانی سلێمانی لەسەر راپۆرتێکی وێستگەنیوز لەبارەی چاڵەکەی گەرەکی کانی کوردە ڕوونکردنەوە دەدات
وێستگەنیوز-
دوێنێ شەممە 11ی نیسانی 2026، عومەر ئەحمەد، پەیامنێری وێستگەنیوز لەبارەی دروستبوونی چاڵێک لەسەر جووت سایدی گەڕەکی کانی کوردەی شاری سلێمانی راپۆرتێکی ئامادەکرد و کە بووەتە هۆی ئاستەنگی هاتووچۆ لە شەقامەکە.
لە دوای چەند کاتژمێرێک لە بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکەی وێستگەنیوز، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی له کۆمێنتێکدا و روونکردنەوەی داوە و نووسیویەتی، "هۆکاری دروستبوونی چاڵ لەسەر ئەو شەقامە دەگەڕێتەوە بۆ بەشی ژێرەوەی شەقامەکە کە بۆریی گوزارەوەی ئاوی پێدا دەڕوات و لەچەند شوێنێکەوە شکاوە، پێویستە بەڕێوەبەرایەتی ئاو بەشێوەیەکی هەمیشەیی گرفتەکە چارەسەر بکات".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوکات لەلایەن تیمەکانمانەوە دەتوانین کاری تێدا بکەین و چاکسازیی لە شەقامەکەدا ئەنجام بدەین".
AM:09:16:12/04/2026
ئهم بابهته 188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت