پارتی: ئەو کەسەی وەک سەرۆک کۆمار دیاریکراوە مامەڵەی لەگەڵدا ناکەین
وێستگەنیوز-
مەکتەبی سیاسی
پارتی لە راگەیەنراوێکدا لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دەڵێت "ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە
بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ
ناکەین".
دەقی راگەیەنراوەکە:
راگەیەنراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى
کوردستانەوە
هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق...
ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠٢٦، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى
عێراق بەشێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو کە لە دەرەوەى پەیڕەوى
ناوخۆى پەسەنکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى
ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە، هەروەها
ئەو کاندیدەى کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى
بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە نەک حزبێک بەڵام ئەم کاندیدە
بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق
پەسەندیان کردووە!
بۆیە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە
و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى
لەگەڵ ناکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنى پاتیمان بایکۆتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى
ئەنجوومەنى نوێنەرانى کرد کە دەبوایە دواى بایکۆت کردنەکە ناوى کاندیدى پارتی لە پڕۆسەى
هەڵبژاردنەکە لادرابایە. لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو
فڕاکسۆنى پارتی لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى
کوردستان.
مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان
١١ى ٤ى ٢٠٢٦
PM:11:47:11/04/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت