وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئەردۆغان ئەندامێکی ئیخوانەو کوردەکانی کۆمەڵکوژ کردووە
وێستگەنیوز-
یسرائیل کاتز، وەزیری
بەرگریی ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەڵێت ئەو ئەندامێکی
ئیخوانە موسلمینە و کوردەکانی کۆمەڵکوژ کردوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "سەرۆکی تورکیا رەجەب تەیب
ئەردۆغان، دوای ئەوەی سەلماندی کە تەنها 'پڵنگێکی کاغەزییە' و نەیتوانی وەڵامی ئەو
موشەکانە بداتەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستەی خاکی تورکیا کران، ئێستا پەنا دەباتە بەر
دژە-سامی بوون و ڕاگەیاندنی دادگاییکردنی ساختە لە تورکیا دژی سەرکردایەتی سیاسی و
سەربازی ئیسرائیل."
کاتز دەڵێت: "چەند بێماناییەکی گەورەیە؛ ئەندامێکی
ئیخوان موسلمین و پیاوێک کە کوردەکانی کۆمەڵکوژ کردووە، ئێستا ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات
بە جینۆساید، لە کاتێکدا ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات بەرامبەر هاوبەشەکانی ئەردۆغان
لە حەماس."
کاتز ئاماژەی بەوە
کردووە کە ئیسرائیل بە هێز و سووربوونەوە بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە خۆی و دەڵێت:
"بۆ ئەردۆغان باشترە بە بێدەنگی دانیشێت و قسە نەکات."
PM:11:12:11/04/2026
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت