تائێستا 8 فراكسیۆن ئامادەن بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بكەن
وێستگەنیوز-
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق رۆژی شەممە 11ی نیسانی 2026ی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق دیاریکردووە و تائێستا 8 فراكسیۆن ئامادەن بەشداری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بكەن.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، تا ئێستا 8 فراکسیۆنی جیاواز لە پەرلەمانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنی سبەینێی پەرلەمان نیشانداوە کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی داوە.
لەسەر ئاستی عێراق، فراکسیۆنەکانی (ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، قوی الدولة، سادقون، تەقەدوم و بابلیۆن) بە فەرمی بەشدار دەبن.
لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستانیش، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کاندیدکردنی نزار ئامێدی بەشدارە، هەروەها نەوەی نوێ و فراکسیۆنەکانی (هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو) بڕیاری بەشداریکردنیان داوە و موسەننا ئەمین وەک کاندیدی هاوبەشی (هەڵوێست، کۆمەڵ و یەکگرتوو) دیاریکراوە.
بە فەرمی 18 کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەیە لە پێکهاتوون لە:
1-د. عەبدوڵڵا محەممەد عەلی عەلیاوەیی
2- فوئاد محەممەد حوسێن بەکی
3. نزار محەممەد سەعید محەممەد
4- شوان حەوێز فەریق نامیق
5- ئەحمەد عەبدوڵڵا تۆفیق ئەحمەد
6- حوسێن تەها حەسەن محەممەد سنجاری
7- نەجمەددین عەبدولکەریم حەمەکەریم نەسروڵڵا
8- ئاسۆ فەرەیدوون عەلی
9- سامان عەلی ئیسماعیل شاڵی
10- سەباح ساڵح سەعید
11- ئیقبال عەبدوڵڵا ئەمین هەلیوی
12- سەردار عەبدوڵڵا مەحموود
13- موسەننا ئەمین نادر
14- خالید سدیق عەزیز محەمەد
15- ئازاد مەجید حەسەن
16- رافع عەبدوڵڵا حەمید موسا
17- سالم حەواس عەلی ساعدی
18- لەتیف محەممەد جەمال ڕەشید
PM:02:36:10/04/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت