وەزارەتی ناوخۆ: شەوی رابردوو چەند هێرشێکی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان تێکشکێندران


وێستگەنیوز-

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەرەتاوە پاڵپشتیکردن لە ئاشتی و سەقامگیریی بووە و بەشێک نەبووە و نابێت لە شەڕ و گرژی، و سەرباری راگەیاندنی ئاگربەست لە ناوچەکە، شەوی پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 و لە چەند کاتی جیاوازدا چەند هێرشێکی درۆنی کراونەتە سەر شوێنی جیاواز لە هەرێمی کوردستان و لە ئەنجام تێک شکێندراون و کەوتوون. هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیان چاوەڕێی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکەیان دەکرد، بەڵام بەداخەوە تیرۆیست و خراپەکاران کە چاویان بە ئارامی و پێشکەوتنی وڵاتەکەمان هەڵنایە، لە نانەوەی پشێووی بەردەوامن.

وەزارەتەکە جەخت لە پشتگیری ئاشتی و ئۆقرەیی دەکەن و داوا لەهەموو لایەک دەکەن کە ئەو هێرشانە رابگرن و چیتر سەقامگیری و ئۆقرەیی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتییان نەکەنە ئامانج.


PM:12:57:10/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت