خشتەی موچەی مانگی ئادار راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی موچەی مانگی ئاداری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە
12ی نیسان دەست بە دابەشكردنی مووچە دەکرێت و تا ی14 نیسان سەرجەم وەزارەتەکان موچە وەردەگرن
.

پێنج شەممە، 9ی نیسان 2026، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " ڕۆژی یەک شەممە، ڕێکەوتی 12ی نیسانی 2026 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی سێ شەممە، 14ی نیسانی 2026 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت".

وەزارەتەکە موچە خۆران ئاگادار دەکاتەوە کە "بەهۆی ئەوەی وەرگرتنی پارە بەشێوەی کاش لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق دەکەوێتە ڕۆژی یەک شەممە لەکاتی دەوامی فەرمی و دواتر گواستنەوەی پارەکە بۆ سەرجەم بانکەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان، داوا لە سەرجەم مووچەخۆران دەکەین لەدوای کاتژمێر یەکی نیوەرۆ سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەکانیان بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو".

خشتەی موچەی مانگی ئاداد بەم شێوەیەیە:


PM:08:13:09/04/2026




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت