کەشوهەوای سبەینێ هەینی لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم راگەیەنرا


وێستگەنیوز-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات کە ڕۆژی هەینی 10ی نیسان زۆربەی ناوچه جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا جێگیر دەبێت و گونجاوە بۆ گەشت و سەیرانکردنی هاوڵاتیان.

هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی پێشبینی دەکات، "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی 10/4/2026، ناوچە دەشتاییەکانی هەولێر، موسڵ، کەرکوک و گەرمیان ئاسمان لەو ناوچانه ساماڵ و خۆرەتاو دەبێت و گونجاوە بۆ گەشت سەیران'.

بە وتەی ناوبراو، "بەڵام لە بەشێک لە ناوچه شاخاوییەکانی دهۆک، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین، سلێمانی و هەڵەبجەلە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە کەشێکی ناسەقامگیری لاواز ئەو ناوچانه دەگرێتەوە و ئەگەری چالاکبوونی هەورەبرووسکە و تاوەبارانی ماوە کورت هەیە."

ئاماژەشی بەوە داوە، "لە وەرزی بەهارداین گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا خێران لەوانەیە گۆڕانکاری ڕووبدات."


PM:06:45:09/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت