یەکێتی مامۆستایان داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دەکات


وێستگەنیوز-

یەکێتی مامۆستایانی كوردستان داوای دەستپێکردنەوەی خوێندن لەنێو قوتابخانەکان دەكات ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیار دوێنێ وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی لەم بارەیەوە کۆببنەوە.

عەبدولواحید ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، "سەرەتاش جەختمان کردووەتەوە، کە خوێندنی نێو پۆل باشترین بژارەیە و بۆ ئێستاش هەمان هەڵوێستمان هەیە و ئێستا کە دۆخەکە هێور بووتەوە و ئاگربەست راگەیەندراوە، پێمانباشە خوێندن بە ئامادەبوون لە پۆلەکان دەستپێبکاتەوە".

لەم پەیوەندەدا د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، "تاوەکو ئەمڕۆ بڕیار لە دەستپێکردنەوەی خوێندنی بەشێوەی ئامادەبوون لە زانکۆ و پەیمانگەکان نەدراوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە 8ـی نیسانی 2026، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو "بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەت کۆببینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی تەندروست لەبارەی چارەنووسی خوێندن بدرێت".

رۆژی یەکشەممە، 29ی ئاداری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا خوێندنی ئامادەبوون لە نێو پۆل رابگیرێ و پڕۆسەکە تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی بەردەوام بێت. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە بدرێت.


PM:06:07:09/04/2026


ئه‌م بابه‌ته 344 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت